ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
بەیاننامەی نەورۆزی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
17 / 3 / 2018
بەیاننامەی نەوڕۆژ
ئاوەزینگی زستانە و دەمی هەڵسانەوەی چرۆ. بە دەم بای دارئاوسەوە، سروەی بەیانیانی بەهاران بەڕیوەیە و دەنگی هۆرەچڕی کوێستانان و سیاچەمانەبێژی سەر سەکۆی کانیاو و حەیرانبێژی پێدەشتەکان، دەلوولێنێتە نێودڵی سرووشت و دەیکاتە دەنگی شمشاڵ و ژەنی تەمیرە و دەیهێنێتە گوێی کوردەماڵان و تین و گڕی کوانووی کۆنەهەواران دەبووژێنێەوە و دەیکاتە کڵپەی ئاگری شۆڕەسوارانی مافخوازی کوردایەتی و مزگێنی سەرکەوتن دەدات کە سەرهەڵدانی نێو تاریکیی خاک، خاکیش دەکاتە لێوە و دەبێتە چەکەرەی هیوا، نەخشی ڕەش و سپیی ژیانی دەورانی سارد و سڕی سەهۆڵبەندان دەگۆڕێت و ڕەنگی گوڵە هەڵاڵان و بۆنی چنوور و وەنەوشە دەکاتە دیاری بۆ ژیانی فرەڕەنگیمان کە نەوڕۆژە و  سەرەتای دەسپێکی ئەو گۆڕانەیە.
نەوڕۆژ وەک بۆنەیەک بۆ دەسپێکی ساڵێکی نوێ، بیانوویەکە بۆ بووژانەوە و دووبارە هەستانەوە، بۆ ئەوەی کە دووبارە گڕی هیوا لە سووتماکی بەستەڵەک بەستووی ژیان هەستێتەوە و ژیان پڕ لە تێکۆشان و خەباتی بەردەوام بکاتەوە، کورد و نەورۆز دوو دوانەی لە یەک دانەبڕاوی دووبارە هەستانەوە و سەرکەوتن بە سەر سڕیی و ستەم و جەوری سرووشت و دەسەڵاتن و وەک هێمای خۆڕاگری بۆ نەتەوەی کورد هەمیشە پیرۆز بووە و بە پیرۆزی ڕاگیراوە و بە حەماسە و هەستی پڕ لە سەرهەڵدان بەڕێکراوە.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی ئێران نەوڕۆژ لە گەلی کورد کە لە هەر گۆشەیەکی ئەم جیهانەدان  پیرۆز دەکەین و هیوادارین ساڵی نوێی کوردی ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و تەبایی نێوماڵی نەتەوەکەمان و گەلەکەمان بگات بە مافە ڕەواکانی. داواکارین کە کوردانی جیهان جەژنی نەوڕۆژ بە گڕ و تینێکی فراوانتر و بە یەکگرتووانەتر بگرن و نەورۆزی ئەمساڵ بکەن بە نەورۆزی یەکێتی نەتەوەیی.

ساڵێ نوێی کوردیی و نەورۆزتان پیرۆز بێت.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان – ئێران
١٧/٣/٢٠١٨



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حدک و حدکا و لە سێدارەدانی سێ گەنجی کورد
بەیاننامەی سیانزەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی