ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حدک و حدکا و لە سێدارەدانی سێ گەنجی کورد
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
8 / 9 / 2018
شەهید باڵای بەقەد باڵای کوردستانە
بەداخەوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی /٨ی سێپتامبری٢٠١٨ی زایینی سێ گەنجی کوردی بە ناوەکانی ڕامین حسەین پەناهی و زانیار و لۆقمانی مورادی لە سێدارە داو و شەهیدی کردن و لە ساعەت ١٠و ٤٥دەقیقەی پێش نیوەڕۆش بە مووشەک بنکە و بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە شارۆچکەی کۆیە لە باشووری کوردستان داوەتە بەر هێرش و بە داخێکی زۆرەوە دەیان سەرکردە و پێشمەرگەی هەردوو حیزب شەهید و بریندار بوون.
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەردەپۆش کردنی شکستەکانی خۆی لە ناوخۆی وڵات و هەروەها قیزەونبوونی سیمای دەسەڵات و حکوومەتەکەی لە دەرەوە، لە ئەنجامی هیچ جۆرە کردەوەیەکی نامرۆڤانە و دوور لە بەها ئینسانیەکان سڵ ناکاتەوە و لە سێدارەدانی ئەو سێ گەنج و لاوە کوردە و مووشەکباران کردنی بارەگای حیزبەکان هەر لەو پێناوە دایە، بەڵام دەبێ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوە بزانێت کە گەلی کورد دەیان ساڵە خەبات دەکات و هزاران قوربانی داوە کە ئازادی و سەربەستیی خۆی بەدەست بێنێت و بە ئەو جۆرە لە هێرش و پەلامار و دڕندەیی و لە سێدارەدانە ناتوانێت ئیرادەی نەتەوەکەمان بشکێنێت.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی کردەوەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەکەین و خۆمان بە هاوخەمی بنەماڵەی شەهیدان و لە سێدارەدراوەکان دەزانین و هاوسۆزی بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستانین و سەرەخۆشی لە گەلی کورد و هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارانیش دەخوازین و لە هەمانکاتیشدا ڕوومان لە هێزە سیاسیەکان و گەلەمان دەکەین کە یەکێتی نەتەوەیی و یەکهەڵوێستیی نەتەوەکەمان دەتوانێت بە سەر دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستاندا سەرمانخات و شکست بە دوژمنانمان بێنێت.

یاد و ناوی شەهیدانی کوردستان بەرز و پیرۆز بێت.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
٨سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی
١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی
   



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حدک و حدکا و لە سێدارەدانی سێ گەنجی کورد
بەیاننامەی سیانزەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی