ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
بانگەوازی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
9 / 9 / 2018
کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هەموومان دەزانین کە کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ چوار دەیەیە کە بەوپەڕی دڕندایەتی خۆی دژایەتی گەلی کورد و بزووتنەوە ڕزگاریخوازییەکەی کورد دەکات لە ناوچەکە و بە هەموو شێوەیەک دژی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بووە و لەو پێناوەشدا دەیان تاوانی گەورەی دەرحەق بە کورد ئەنجامداوە و لە تازەترین کردەوەی دڕندانە و تاوانکارییەکی هۆڤانە، هێرشی مووشەکی کردووەتە سەری بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە باشوری کوردستان و بەداخەوە کۆمەڵێک ئازادیخوازی گەلەکەمانی خەلتانی خوێن کرد و لە هەمان ڕۆژیشدا سێ گەنجی کوردی لە سێدارە دا و شەوی پێش ئەویش چەندین تێکۆشەری کوردی لە ناوچەی هەورامان شەهید کرد.
بۆ بەگژداچوونەوەی سیاسەتی ستەمکاری و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. بۆ خاوەندارێتی لە بزووتنەوەی مافخوازیی گەلەکەمان، بۆ سەلماندی یەکهەڵوێستیی نەتەوەییمان، هەموومان بەیەکەوە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان/ شەهریوەری ١٣٩٧ی هەتاوی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان مان دەگرین و وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، هاودەنگ و هاوهەڵوێست لە گەڵ هەموو هێز و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە کۆمەڵانی خەڵکی ستەملێکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بە دەم بانگەوازیی مانگرتنی گشتی لە کوردستانەوە بێن و ئیرادەی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان بسەلمێنن.

نەسرەوتن تا سەرکەوتن
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
١٨خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتوای
٩ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
به‌یان نامه‌و راگه‌یاندن
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حدک و حدکا و لە سێدارەدانی سێ گەنجی کورد
بەیاننامەی سیانزەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی