ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد
24 / 8 / 2018
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٣ی٨ی ٢٠١٨ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەیئەتێکی سەرکردایەتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی بەڕیز عوسمانی جەعفەری سکرتێری گشتی، سەردانی بنکەی دەستەی کارگێریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەئێەتێکی حیزبی دیموکراتەوە بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حیزب بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا کۆمەڵێک ڕووداوی کوردستان و ناوچەکە خرانە بەر باس و گفتوگۆ و تیشک خرایە سەر دۆخی ئێران و حیزبەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان و هاوکاریی نێوان حیزبەکان بەگشتی لە دۆخی ئێستادا.
لێپرسراوی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێز مستەفا هیجری، هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ دۆخی هەنووکەیی کوردستان و ڕەوشی سیاسی و ڕەوتی ڕووداوەکان خستە ڕوو و سەبارەت بە ڕاسانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دواو و باسی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان و ئەرک و کارەکانی کرد و باسی لە پشتیوانیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرد بۆ فراوانتر کردنی ناوەندی هاوکاریی نێوان حیزبەکانی کوردستان بۆ پەیوەستبوونی حیزبەکانی تر و زیاتر لێک نێزیک کردنەوەی هێزەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان.
هەر لەو دیدارەدا لێپرسراوی گشتی و هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەڵوێستی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانیان بەرز نرخاند سەبارەت بە کۆی ڕووداوەکانی کوردستان و بە تایبەت سەبارەت بە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سوپاسی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانیان کرد.
بەڕیز عوسمانی جەعفەری، سکرتێری گشتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، لە درێژەی گفتوگۆکاندا، باسی گرینگی ڕاسانی حیزبی دیموکرات کوردستانی ئێرانی کرد کە لە قۆناغی ئێستادا وەک پێویستییەکی مێژووی بووە و لە چەندین ڕەهەندەوە لە قازانجی کۆی پرسی کورد دایە لە ناوچەکە و تایبەت خۆرهەڵاتی کوردستان، هەروەها سەبارەت بە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای ئەوەی کە دووبار پشیوانیی یەکێتیی دیموکراتی بۆ ناوەندەکە و لێکنێزیکبوونەوەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند، بە پێویستی زانی کە داوا بکرێت کە سەرجەم حیزبەکان و کەسایەتیە سەربەخۆکانیش ببنە ئەندامی ناوەندی هاوکاری و پرۆژەکە گەورەتر و فراوانتر بکرێتەوە. 
لە کۆتاییدا بەڕێز مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، دووبارە سوپاسی هەڵوێستەکانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کردەوە و هیوای خواست کە هاوکار بن لە پرسە نەتەوەییەکاندا.


ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
هه‌وڵ
پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی نۆروێژی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی سیانزەهەمین ساڵوەگەری دامەزراندن
به‌یاننامه‌ی پیرۆزبایی كۆمیته‌ی ئاڵمانی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی سێزده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زاندن
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی