ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
چاند هۆنه‌ر
ساڵه‌هایه / هۆنراوه‌
هۆنراوه‌ی : ماریا
29 / 8 / 2007
ساڵه‌هایه‌
هه‌ر خوڕه‌خوڕی
سروشكی ئه‌م كیژۆڵه‌ مژۆڵ ته‌ڕه‌
ئه‌م
رووباره‌
وه‌ك غه‌واره‌
تێئه‌په‌ڕێ
مات و بێده‌نگ
دووچاوی ڵێڵ
روومه‌تی مه‌نگ
به‌جێ دێڵێ.
 
ئه‌و ماسییه‌ چاوشینانه‌
ئه‌و برینه ‌بێ تینانه‌
ساڵه‌هایه‌
 ئه‌م رووباره‌
ئه‌م كاروانی بێ سالاره‌
پێستێكی وشك
رومه‌تێك ره‌ش
خۆی تیا ده‌شوا
كۆسه‌ ماسی عه‌با له‌شان
وه‌ك مه‌لایه‌ك
لێ ی ئاو ده‌خوا.
 
به‌ڵام:
 ئێستا وه‌ك ئه‌وسا نی
بێ ئارامه‌
راناوه‌ستێ
هه‌ر ده‌خرۆشێ
هه‌ڵده‌قوڵی
هه‌ر به‌ته‌نیا ئه‌م خاكی تینویه‌ ده‌شوا
هه‌ر ئه‌م شاخ و بنارانه‌
ده‌شتی سووتاوی بێ بارانه‌
لێ ی ئاو ده‌خوا.
 
به‌ڵام :
ئێستا وه‌ك ئه‌وسا نی
ئه‌م كیژۆڵه‌ مژۆل ته‌ڕه‌
وره‌یه‌كه‌ و ده‌چریكێنێ
خۆ پێچ ئه‌دا
وه‌ك پژوێنی تێكۆشه‌رێكی تینوو
خۆ پێچ ئه‌دا
تاكو دووانه‌ی
 خوشه‌ویستی ئه‌م وڵاته‌ و
تۆی له‌دایك بێ.