ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
پەیامی هاوخەمی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان
25 / 6 / 2017


بەڕێزان: کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدان


     بەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانمان لە شەڕێکی نابەرابەر و لە گەڕەکی شاڵمانی شاری سنە بیست. تووشی خەم و پەژارەی کردین و پێمان وایە کە شەهیدبوونی هەر پێشمەرگەیەک، خەسارێکی گەورەیە کە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و مافخوازی کورد دەکەوێت.
    هەر بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانە، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، خۆمان بە هاوخەمی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەزانین و هاوسۆزی خۆمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەردەبڕین و ڕایدەگەیەنین کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی و مافخوازیی کورد، گەلێک قوربانی داوە و لەو پێناو گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی، سەرەڕای هەموو کەند و کۆسپەکان، لە خەباتی خۆی بەردەوام بووە و دەبێت. دوژمنانی کوردیش دەبێ ئەوە بزانن کە گەلی کورد تا گەیشتن بە ئامانجەکانی، کۆڵنادات و لە بەگژداچوونەی ستەم و داگیرکاری بەردەوام دەبێت.


یەکێتیی دیموکراتی کوردستان – ئێران
25/6/2017