ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
هەیئەتێکی پەیوەندییە کوردستانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کرد
3 / 10 / 2019
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی هەیئەتێکی پەیوەندییە کوردستانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز مامۆستا ئیکرام لێپرسراوی پەیوەندی کوردستانیەکانی یەکێتی نیشتمانی و بە هاوڕێیەتی بەڕێزان مامۆستا مەحموود بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکان لە گەڵ حیزبەکانی کوردستانی ئێران و مامۆستا خالید بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکان لە گەڵ حیزبەکانی ڕۆژاوای کوردستان، سەردانی بارەگای ناوەندیی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانیان لە بەردەقارەمان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی سەرکردایەتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عوسمانی جەعفەری بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا هەردوولایەن سەبارەت بە چەندین پرسی سیاسی لە ناوچەکە و بە تایبەتی پارچەکانی کوردستان، بیروڕای خۆیانیان باس کرد.
بەو پێیەی کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و کۆمەڵێک هاوکێشەی قورس لە ناوچەکە بوونی هەیە و کورد وەک نەتەوە و وەک کیانی سیاسی و وەک حیزبەکان لە هەموو پارچەکانی کوردستان، لە چەقی زۆرێک لە هاوکێشەکانی ناوچەکەدا جێی گرتووە بابەتێکی گفتوگۆی نێوان هەردوولا بوو و جەغت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی پارچەکانی کوردستان و حیزبە سیاسیەکانی کرا کە دەبێ هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ نێزیک کردنەوەی پارچەکانی کوردستان لە گەڵ یەکتر.