بهیان نامهو راگهیاندن |
|
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
9 / 10 / 2019
بەداخەوە دواجار دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای ئازادی سوریا هێرشیان کردە سەر ڕۆژاوای کوردستان، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان ئۆپراسیۆنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان بە توندی شەرمەزار و ئیدانە دەکەین و داواکارین کە نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی خاوەن بڕیاریئ جیهان لەسەر ئەو دەستدرێژی و هێرشە دڕندانەییەی دەوڵەتی تورک بێنە دەنگ و دەوڵەتی تورک ناچار بکەن کە ئۆپراسیۆنە ناڕەواکەی ڕاگرێت. هەروەها داوا لە هەموو کوردان لە هەموو جێگایەکی جیهان دەکەین کە دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای ئازادی سوریا ڕاپەڕن و پاڵپشتی گەلی خۆیان بکەن بە هەر شێوازێکی مومکین کە بۆیان جێبەجێ دەبێ.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان 9/10/2019
|
|
|