ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
پەیامی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
15 / 3 / 2016
گەلی کورد بە درێژایی مێژوویی بوونی خۆی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هەمیشە لە لایەن نەتەوە باڵادەستەکان و دەوڵەتە ستەمکار و داگیرکەرەکانەوە کراوەتە ئامانجی شەڕئەنگێزی و مێژوویەکی پڕ لە کارەساتیان بۆ گەلی کورد خولقاندووە ، گەرچی گەلی کوردیش تا دواهەناسە خۆڕاگر بووە بەرامبەر بە دەستدرێژیەکانی نەتەوە باڵادەست و دەوڵەتە داگیرکەر و دەوڵەت نەتەوەکانی ناوچەکە و کۆڵی نەداوە لە هەمبەر ئەو زۆڵم و زۆرداریەی کە کراوەتە سەری و لە پێناو بە دەست هێنانی مافی نەتەوایەتی خۆی و ئازادیە ڕەواکەی و بۆ سەربەستی و خۆبەخاوەن بوون هەموو کات لە هەوڵ دا بووە و خەباتی بۆ کردووە و لەو پێناوەش دا گەلێک قوربانی داوە و مێژووی ئەم نەتەوە پڕە لە دەیان کارەساتی دڵتەزێن کە دووژمنانی بە ناڕەوا بە سەریدا هێناویانە و هەرجارەو بەشێوەیەک و بە کەرستەیەک و بە بیانوویەک و بە هێنانەوەی پاساوێکی بێ بنەماوە، هێرشیان بۆ هێناو و دەیهێنن.
یەکێک لەو کارەساتانەی کە دەوڵەتە داگیرکەرەکەی بەعسی ڕوخاوو لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوو لە ١٦ی مانگی ئازاری ١٩٨٨ی زایینی بە سەر گەلی کوردی هێنا و دەڤەری هەڵەبجەی پڕ کرد لە لاشەی مرۆڤی کوردی پەپوولە ئاسا کە بێتاوانترین کەسەکانی سەر ئەو گۆی زەویە بوون کە تەنگی هەناسەیان پێ هەڵچنینوو و لە گازی خەردەڵدا خنکاندیانی و نەک تەنیا مافی کورد بوون بەڵکوو مافی ئینسانی و ژیانیشی پێیان ڕەوا نەبینی.
گەرچی حکوومەتەکەی سەدام و بەعس لە ناو چوو، بەڵام هەڵەبجە وەک هێمای ئاشتی و ژیانەوەی دووبارە، خۆڕاگرتر و زیندووتر لە هەمیشە ماوەتەوە و بە بێتاوانی خۆی و بە هەناسەتەنگی خۆی، بوەتە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچاوانی ڕژێمی لە ناوچووی بەعس و لایەنگرانی و هەروەها دووژمنانی دۆزی ڕەوای کورد. دیارە کارەساتی هەڵەبجە برینێکی سارێژنەکراوە بە جەستەی کورد و هەروەها ئازارێکی هەمیشەیی مرۆڤایەتیە کە پڕە لە وانەی فێربوون بۆ ئەمڕۆ و داهاتوو. یەکبوون بەرامبەر بە ستەم و ستەمکاری و داگیرکاری وانەی شەهید بوونی هەڵەبجەیە کە کورد ناچارە بە یەکێتیی نەتەوەیی بەرامبەر بە دڕندایەتی دووژمنانی تاکوو دووبارە بوونەوی کارەساتی وەها لە سەر نەتەوەکەمان نەبینینەوە و وانەیەکە بۆ مرۆڤایەتی کە بێدەنگی بەرامبەر بە دەسەڵاتە ستەمکارەکان، برینی قووڵ و بە ئازار لە سەر بیرەوەری ویژدانی مرۆڤایەتی بە جێدەهێڵێت کە بە هیچ شێوەیەک سارێژ نابێتەوە.  
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان یادی هەلەبجە و شەهیدانی کارەساتی کیمیابارانی ئەو شارەو هەروەها هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلەکەمان بەرز و پیرۆز ڕادەگرین و ڕایدەگەیەنین هەڵەبجە هێمای ستەملێکراویی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەتە کە بە دەیان ساڵە لە هەوڵی ڕزگاری لە ژێردەستی و داگیرکراوی دایە و تا هەنووکە بەرخۆدان و خەباتی ئازادیخوازی خۆی درێژە پێداوە و لە باکووری وڵات تاوەکوو ڕۆژئاوای نێزیک لە ئاسۆی سەرکەوتن و باشوور تا ڕۆژهەڵاتی پڕ لە هیوای نەتەوایەتی، زیاتر لە هەر سەردەمێک نێزیک بووەتەوە لە ئامانجەکانی و تەنیا پێویستی بە یەکێتیی زیاتر و ڕۆحی ئازادیخوازی و دیموکراتیک بوونی فراوانتری هەیە کە وەک نەتەوەیەکی ئاشتیخواز، ببین بە خاوەن سەروەری خاک و وڵاتی خۆمان.
بەهیوای ئەوەی کە بتوانین وەک نەتەوەیەکی ئاشتیخواز و دیموکرات بگەین بەئامانجە ڕەواکانی نەتەوەکەمان سەری ڕێز بۆ شەهیدان دادەنوێنین و یادی هەڵەبجە هەمیشە بەزیندوویی دەهێڵینەوە.
بەرز و پیرۆز بێت یادی هەڵەبجە
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
١٥ئازاری ٢٠١٦



بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
ووتاری کوردی
پە‌یامی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار
پەیامی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی