ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
ئابڕووچوونێک لە هەفتەی پێش رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
خەلیل محەمەدی
24 / 11 / 2019

 ٥٩ساڵ پێش ئێستا دوای ئەو تاوانەی کە دیکتاتۆریەتی کۆماری دۆمێنیکەن بەرانبەر بە میراباڵەکان کردی، هەمان تاوان، هەمان هەڵسووکەوت، هەمان کردار، هەمان ئەخلاق و ڕەوشت، هەمان کلتوور و هەمان نەریتی دەسەڵات هێشتا لە سەر زەوی زاڵە، ٥٩ ساڵ تێکۆشان و خەبات دژی توندوتیژی دژی ژنان لە پاڵ زیاتر لە سەدەیەک هەوڵدان بۆ سڕینەوەی نابەرابەری ڕەگەزی و یەکسانی ماف لە نێوان ژن و پیاو، هێشتا ئەو ئاکامە دڵخوازەی بە دەست نەهێناوە، گەرچی چەندین ناوچەی جیهان وەک وڵاتانی ڕۆژاوا، هەوڵی ئەوەیان داوە کە توندوتیژی سیستەماتی دژی ژنان ڕوو نەدات، بەڵام لە ناوچەیەکی گرینگی ژئۆسیاسیی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوین، هێشتا بە سیستەم و دەسەڵاتی حکوومی توندوتیژی دژی ژنان پەیرەو دەکرێت لە سەر ئەساسی بیر و باوەڕی باوی کۆمەڵایەتی و ئایینی و کلتووری و داب و نەریتی کەونارای چاخەکانی پێش مۆدێڕنیتە، کە لەم ناوچەیە باو بوون.

زۆر دوور نەڕۆین و چاوێک لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەین بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە تا چەندە پێویستە کە بەگژ ئەو سیستەمە دا بچین چوون لە سەر مێتۆدی هزری کەونارای کلتووریی بیابانی و شامی و تێفکرین و هەڵسەنگاندنی باوەڕە ئایینی و ڕەوشتە سەپێنراوە پیاوسالارانەکانی سەدەکانی پێشوو لەم سەردەمە مۆدێڕنەی پڕ لە کەرەستەی پەیوەندی و زانیاری و تەکنۆلۆژیای پێشکەتووەدا، سیاسەتی خۆسەپاندن بە سەر ژنان و زەوتکردنی مافەکانیان پەیرەوە دەکات.

نەتەنیا ئەو سیاسەتە پڕ لە نایەکسانی و پیاوسالارانە سەرکوکتگەریەکەی پەیرەو دەکات بەڵکوو چەندین جۆر توندوتیژی جیاواز بە کەرەستە و تەکنۆلۆژیای نوێش بە کار دێنێت و ئامانج لە توندوتیژیەکانیشی نە تەنیا بێ مافکردنی ژنان بەڵکوو بە باوەڕە باوە کلتووریەکەی کۆمەڵگە، ئابڕوو چوونی ژنانیشی کردووەتە کەرەستەیەک کە دەنگی ژنانی کۆمەڵگەی پێ بخەوێنێ و ملکەچی یاسا پیاونووسە پیاوسالارانەکەی خۆی بکات.

لەم هەفتەیەی ڕابردوودا کە کۆی وڵاتی ئێران، ڕووی لە ئاڵۆزی و ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نا، ژنان پێشەنگی داواکردنی مافی ژیانی گشتی بوون، بینیمان کە ژنانی ئێران پێشەنگی ناڕەزایەتی دەربڕین بوون بۆ قووت بڕینی خەڵکی ئێڕان، لێرەدا ترسی دەسەڵات زیاتر لە چەکدارە دژبەرەکانی حکوومەت، لە ژنان بوو. هێزی ژنان بۆ بە ڕێخستنی ناڕەزایەتی، هێزێکی نەریتشکێنی مۆدێڕنە کە لە سەر بنەمای یەکسانی ماف و بەگژداچوونەوەی توندوتیژیی باوی کۆمەڵگە و کلتوور و دەسەڵاتی سیاسی بەرانبەر بە ژنان خۆی نیشان دەدات کە کەرەستە و تەکنۆلۆژیای مۆدێرن و شێوەی پەیوەندیە نوێیەکانی سەر نێت، گەورەترین دەرگای کراوەیە بە ڕووی هەڵماڵینی سیمای قیزەونی دەسەڵاتی پیاوسالارانەی سەرکوتکاری ستەم پیشەی کۆماری ئیسلامی، هەر بۆ بەگژداچوونی ئەو جۆرە لە خەباتە کە ژن پێشەنگایەتی دەکات بینیمان دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ناچار بوو هەموو دەرگاکانی پەیوەندی و تٶڕی ئینتێرنێت دابخات و خەڵکی ئێڕان لە ڕووی پەیوەندیەکانەوە بگەڕێنێتەوە بۆ سەدەکانی ڕابردوو.

توندوتیژیەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی گەرچی کۆی کۆمەڵگەی ئێرانی گرتەوە بەڵام بۆ ژنان تایبەتتر ئەو توندوتیژیەی پەیرەو کرد کاتێک بینیمان ژنێکی کوردی خەڵکی بۆکان لا ناوچەی موکریانی کوردستانی ئێرانی هێنایە سەر شاشەی تەلەڤیزیۆن و ناچار بە دان پێنان بە کاری دژە یاسایی دژ بە کۆماری ئیسلامی کرد، ئەو کردەوەیەی کۆماری ئیسلامی کردەوەیەکی قیزەونە کە کۆمەڵگەی ئازاد، درک بەوە دەکات کە لە ژێر چ گوشارێکدا ئەو دانپێدانانەی درووست کردووە و بە مەبەستی ئابڕوو بردنی کۆمەڵگە و ژنان بەتایبەتی بۆ چاو ترسێن کردنی تایبەتیی ژنان و کۆمەڵگە بە گشتی ئەو جۆڕە ڕەفتارەی دەنوێنێت کە دەچێتە چوارچێوەی توندوتیژی سیستەماتیک و ڕێکخراو.

لێرەدا دەبێ تیشک بخەینە سەر ئەم جۆرە لە تەندوتیژیەی کە دژ بە ژنان و هێنانیان بۆ داننان بە تاوان و گۆناه و چالاکیان کە دەسەڵات دەیەوێت وەک ئابڕوو بردن کەڵکی لێ وەبگرێت بەڵام لە ڕاستیدا داماوی دەسەڵات لە ئاستی ژنانی چالاک و مافخوازی ئێران نیشان دەدات کە ئابڕووچوونێکی کۆماری ئیسلامیە لە هەفتەیەک پێش ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.





بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
ووتاری کوردی
پەیامی پیرۆزبایی پانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
پە‌یامی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی