ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
ستراتیژی خامنەیی بۆ بەردەوامی لە دەسەڵاتی دیکتاتوری
خەلیل مۆحەممەدی
4 / 4 / 2021

لە سیستەمە دیکتاتور و ستەمکارەکاندا، ڕێبەر و دیکتاتورەکان، هەمیشە هەندێک ستراتیژی هاوشێوەی یەک پەیرەو دەکەن کە خوێندنەوەی هێڵی گشتی سیاسەت و شێوەی دەسەڵاتدارییان ئاسانە بەڵام بە هۆی درووستکردنی تۆڕێکی فراوانی بەرژەوەندیخوازی ملکەچ، بەرپەرچدانەوەی کرداری دیکتاتۆر و بە گژداچوونی ڕێبەری ستەمکار، گەرچی نامۆمکین نیە بەڵام زۆر زەحمەتە و قوربانی فراوانی دەوێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران وەک دەسەڵاتێکی ستەمکاری ئایینی و وەک دەسەڵاتیكی ڕەهای ولایەتی فەقیە، نموونەیەکی ڕوون و بەردەستی ئەو جۆرەیە لە سیاسەت کردن و دەسەڵاتداریی ستەمکارانە کە چەندین ڕێکار و شێوازی گرتووەتە بەر، کە نە تەنیا بۆ مانەوەی خۆی(کە زۆرێک ئەم بۆچوونەیان هەیە) بەڵکوو بۆ پەرێپێدانی دەسەڵاتی ستەمکاری و دیکتاتوریەتی ڕێبەریی رژیم، بەرەو سیستەمێکی توتالیتەر(گەرچی هێشتا نەیتوانیوە ببێتە سیستەمێکی توتالیتەر)، هەنگاوەکانی توندتر و بەپەلەتر کردووە.

ئەوەی کە ڕوونە، دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامیدا لە ژێر چەترێکی گشتگیر بە ناوی ولی فەقیهە کە لە ئێستادا خامنەییە و لە خوارەوەی سیستەمی وەلی فەقیه، باڵەکانی رژیم هەن کە دابەشی دوو باڵی ڕیفۆرم و بناژۆخوازەکان بوون، هەردوو باڵەکە بەردەوام لە ململانێیەکی توندی دەسەڵاتدان و هەر ماوەیەک بۆ چەندین ساڵ دەسەڵاتی سەرۆککۆماری یان پارلمان و دەزگای داد دەگرن بەدەستەوە، بەڵام لە ڕاستیدا جومگەکانی دەسەڵات لە لایەن دەسەڵاتداری سەرەکی و دیکتاتۆری دەسەڵاتدار، واتە وەلی فەقیە قورخ و داگیر کراوە و کەس لە دەرەوەی ئیرادەی وەلی فەقیەی ستەمکار ناتوانێت لە جومگە گرینگ و سەرەکیەکانی دەسەڵات جێگیر ببێ.

لە سیاسەتدا شتێکی ئاساییە کە ململانێی دەسەڵات بۆ دەستگرتن بە سەر ڕێبەریی وڵات وجوودی هەبێ، لە کۆماری ئیسلامیدا، ڕێبەر بۆ نەهێشتنی گەورەیی هیچ کارەکتەرێک کە دواجار پێگەی ڕێبەر و وەلی فەقیە بخاتە خەتەرەوە، لە هیچ کردارێکی فێڵکاری و ئاژاوەنانەوە سڵ ناکاتەوە و بۆ مانەوەی خۆی و بەرژەوەندییەکانی خۆی کۆی بەرژەوەنی گشتی خەڵک و وڵاتیش دەخاتە بەردەم هەڕەشە و مەترسییەوە.

بۆ ئەم مەبەستە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە دوو شێوە بەردەوامە لە فێڵەکانی خۆی بۆ بەردەوامی بە دەسەڵاتی ستەمکاری و داپڵۆسێنەری خۆی:

یەکەم ئەوەی کە لە نێوان تاقم و گرووپ و ڕەوتەکانی نێو دەسەڵات بە بەردەوامی ئاژاوە دەنێتەوە و ناکۆکییان لە نێواندا درووست دەکات، تەنانەت سوپای پاسدارانیشی لە ئێستادا دابەشی سێ بەرە کردووە کە ململانێیەکی توندیش لە نێو ئەو دەزگا ئەمنی و سەربازیە داپڵۆسێنەرەشدا درووس کردووە و بەردەوام خەریکی داتاشینی دوژمنە بۆ دەسەڵات لە ناوخۆی سیستەمەوە، دەسکەوتی ئەم جۆرە ستراتیژە، بتەوکردنی زیاتری پێگە و دەسەڵاتی خۆیەتی کە وەک مەمیموونی بابۆن دایم خەریکە سەپاندنی دەسەڵاتی ڕەهای خۆی و ملکەچکردنی ئەوانی ترە کە سەر بە خۆی بن و لە ژێر هەیمەنە و هەیبەتی ئەودا بن. مەمیموونی بابۆنی نێریش بەردەوام هەوڵی خۆسەپاندن و دەستەمۆکردنی مەیموونە نێرەکانی تر دەدات کە ئامانج لە خۆسەپاندنە توندووتیژەکەی دەسەڵاتی تۆتالیتەر و خۆتەوەرە. تایبەتمەندییەکانی مەیموونی نێری بابۆن و خامنەیی وەک یەک دەچن کە هەردوو لە ڕێگای هەڕەشە و بەکارهێنانی توندوتیژی و کوشتار، تاک و کۆمەڵی خۆیان ناچار بە ملکەچی دەکەن.

دووم ستراتیژی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، داتاشینی دوژمنی دەرەکی و بە دوژمن کردنی وڵاتان و هێزکەنی دەرەوەی وڵاتە بۆ ئەوەی کە کێشە و گرفتەکانی ناوخۆیی وڵات نەگرێتە ئەستۆ و بیخاتە پاڵ ئەو دوژمنە دەرەکیانە، کە ئامانج لەم کارە بتەو کردنی دەسەڵاتی ڕەهای ناوخۆیی و دەمکوتکردنی ڕەکابەرە ناوخۆیی و ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتە، بە چاوخشاندنێک بە چوار دەیەی کۆماری ئیسلامی ئەم ستراتیژە بە ڕوونی خۆی نیشان دەدات کە دوژمنتاشیی دەرەکی تا چەندە توانیوویەتی لە خزمەتی دەسەڵاتی ڕەهای ولایەتی فەقیە و سیستەمی ستەمکار و سەرکوتکاری کۆماری ئیسلامیدا بێت.

گەرچی ئەو جۆرە ستراتیژ و فێڵەی کە ڕێبەرایەتی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتیە بەر، بە زەرەری بەرژەوەنی گشتیی خەڵکی ئێرانە و خودی سیستەم و دەسەڵاتداران و خامنەییش بە باشی ئەوە دەزانن، بەڵام ئەوە لە بەرژەوەندی و بتەوکردنی پێگە و برەودان بە بەرژەوەندی دەسەڵاتی ولایەتی فەقیە و خامنەییە.

هەر لە پاڵی ئەوەشدا ملکەچان و وەفادارانی سیستەمی ولایەتی فەقیە و کۆماری ئیسلامی، بەرژەوەندی کەسی و بنەماڵەییان هەیە و بووەتە هۆی بەردەوام بوونی پەیوەندییەکانیان و هێزدار و دەسەڵاتدارن و ئەو پەیوەندییانەیان لە ڕووی هێزەوە درووست کردووە و هەر کەسێکیش کە بیهەوێ ئەو هژموون و دەسەڵاتە ستەمکاریە بڕووخێنێ لە بەرژەوەندیی خەڵکی ئێراندا، لە لایەن وەفاداران و تاقمی سەر بە دەسەڵاتەوە تووشی نەهامەتی و کوشتن یان وەدەرنان و هەڵهاتن لە وڵات دەبێتەوە یان ئەوەی کە هەوڵ دەدرێت بیانکڕن و دەستەمۆ و ملکەچی دەسەڵاتیان بکەن وەک خۆیان بیکەن بە کەسێکی ستەمکار و دیکتاتۆرپارێز و گەندەڵ لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا.




بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
ووتاری کوردی
خەڵک و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە هەڵبژاردن گەیشتوون بە یەک خاڵی هاوبەش
ستراتیژی خامنەیی بۆ بەردەوامی لە دەسەڵاتی دیکتاتوری
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی