ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
ووتاری کوردی
خەڵک و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە هەڵبژاردن گەیشتوون بە یەک خاڵی هاوبەش
هاوار مۆدەبێر
10 / 5 / 2021

ململانێی دەسەڵاتی سیاسی و خەڵک بۆ دیاری کردنی شێوەی بەڕیوەبردنی وڵات و ئەو دەموچاو و لایەنگەلەی کە دەسەڵاتی سیاسی وڵات لە ئەستۆ بگرن، هەمیشە هەبووە و لە دەسەڵات و حوکمڕانی سیاسیدا شتێکی باوە، و دیموکراتیکترین شێوەیش بۆ ململانێکان، هەڵبژاردن و پرۆسەی دەنگ دانە بۆ دەستنیشانکردنی دەسەڵاتدارانی وڵات.

هەڵبژاردن بە شێوەی ئازاد و دیموکراتیک، گونجاوترین ڕێگایە بۆ سەقامگیری و ئاشتەوایی سیاسی لە وڵاتدا، بەڵام لە وڵاتێکی وەکوو کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵبژاردن نە تەنیا ئازاد و دیموکراتیک نیە بەڵکوو، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش دیاریکراو و دەستنیشانکراوی دەسەڵاتە.

چوار دەیەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕێگای میکانیزمی ئەنجوومەنی چاودێرییەوە تەنیا ئەو کاندید و بەربژێرانە دەباتە نێو ململانێی هەڵبژاردنەکانەوە کە دەسەڵات خۆی دەستنیشانی دەکات و دەیەوێت ببێتە سەرۆککۆمار یان هەر هەڵبژاردنێکی گشتیی تر کە لە کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوە دەچێت.

گەر مێژووی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی چاو لێ بکەین، هەموو کات دەسەڵات بە پەرۆش بووە کە خەڵکی ئێران بە زۆرینە بچێتە سەر سندووقی دەنگدان و بە قەولی خۆیان بەشدارییەکی پڕ جۆشوخرۆشیان هەبێت، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆککۆماری، دەسەڵات بۆچوونی جیاوازە بە هەمان شێوە کە خەڵکی ئێرانیش بۆچوونیان بۆ بەشداری کردنی فراوان لە هەڵبژاردندا گۆڕاوە.

لە ڕاستیدا لە زۆرینەی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاستی بەشدارای کردنی خەڵک مامناوەند بووە و هەر ئەوەش دەسەڵات وەک بەڵگەی ڕەوایەتیی خۆی نیشانی ئۆپۆزسیۆن و وڵاتانی جیهانی داوە کە بەڵێ کۆماری ئیسلامی لە لایەن زۆرینەی خەڵکی ئێرانەوە ڕەوایەتیی هەیە و پشتیوانی لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەکەن.

بەڵام بە هۆی ئەوەی کە هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆککۆماری بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و ناوەندی دەسەڵاتی شۆڕشی ئیسلامی گرینگی خۆی هەیە کە ئەگەری مردنی خامنەیی لە ماوەی ئەم چوارساڵەی داهاتوودا لە ئارادایە، هەر لایەنێک کە دەسەڵاتی سەرۆککۆماری لە ئەستۆی بێت، کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە بۆ دەستنیشانکردنی جێگرەوەی خامنەیی وەک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کە بۆ ماوەی چەند دەیەی داهاتوو هێڵی سیاسەتی گشتی دیاری دەکات.

خەڵک لە ئێران بە زۆرینەیی خەڵکی چینی مامناوەندی شارنشین، بۆ ئەم هەڵبژاردنە بێ هیوان کە سەرۆککۆماری بتوانێت گۆڕانکاری لە ئاستی بژێوی و کەرت ئابووری و سیاسی وڵات بکات، بە لە بەرچاو گرتنی ئەزموونی ڕابردووی هەڵبژاردنەکان، بە لە بەرچاو گرتنی دۆخی ژیان و گوزەرانی ئێستای خەڵک و ئاستی باڵای بێهیوایی لە دەسەڵات، ئەمجارەیان خەڵک بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بەشدار نابێت.

دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و ناوەندی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کە جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتی ئێرانی بەدەستەوەیە بە تایبەتی سوپای پاسداران، بە ترسەوە دەڕوانێتە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و نایەوێت خەڵک بە زۆرینە بەشداری هەڵبژاردن بێت تەنیا ئەندامان و لایەنگرانی دەسەڵات و سوپای پاسدران بەشداری هەڵبژاردن بن، هەر بۆیە هەوڵی فراوان دەدەن کە هەڵبژاردن بێ بایخ بکەن و هەڵبژاردنێکی پڕ جۆش و خرۆش نەبێت لە بەر ئەوەی کە کەسی متمانەی خۆیان بە ئارامی و بە دڵنیاییەوە سەرکەوێت لە هەڵبژاردندا، هەر بۆیە نایانەوێت کە خەڵک بە شێویەکی بەرچاو لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەشدار بن.

ئەوە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی کۆماری ئیسلامی، هەم خەڵک و هەم دەسەڵات دەگەن بە خاڵی هاوبەش کە ئەویش بەشداری نەکردنە لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و دەنگ نەدانە لەم هەڵبژاردنەدا. بۆ خەڵک وەک نیشانەی ڕەد کردنەوەی کۆی سیستەم و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بۆ دەسەڵات وەک هەڵبژاردنێکی جێی متمانە بۆ سەرخستنی بەربژێری دەستنشانکراوی ناوەندی دەسەڵات.




بۆچوونه‌کان
بۆچوون بنووسه‌

ناو:  

ئیمه‌یل:  

تێکستی کۆمێنته‌که‌ت  
ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
ووتاری کوردی
خەڵک و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە هەڵبژاردن گەیشتوون بە یەک خاڵی هاوبەش
ستراتیژی خامنەیی بۆ بەردەوامی لە دەسەڵاتی دیکتاتوری
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی