په‌ڕێنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان له سه‌ره‌ڕۆییه‌وه بۆ دیموكراسی پرۆسه‌یه‌كی دژوار و بڕست بڕه، ئه‌مه‌ش له كاتێكا ته‌نانه‌ت هه‌ر شێواز و ڕێگه‌یه‌ك بۆ گۆڕینی پێكهاته و سیستم و گه‌یشتن به دیموكراسی هه‌ڵبژێرین.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك شێوازی خه‌باتی ناتوندوتیژیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ گرتۆته‌به‌ر پێویسته هه‌ندێ میكانیزمیش بناسن بۆ چه‌سپاندنی ئامانجه‌كانیان و دروستكردنی هاوسه‌نگی له ناوبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زاڵ و خه‌ڵكدا. دكتۆر جین شارپ باس له‌سه‌ر چوار جۆر میكانیزم ده‌كات كه بریتین له: گۆڕینی ڕوانگه، قه‌بووڵكردن، هه‌ڵپێچان یا ناچاركردن (ناتوندوتیژ)، هه‌ڵوه‌شانه‌وه. چوار میكانیزمی ئاماژه پێدراو خاوه‌ن چوارچێوه‌ی تیۆریك و پێكهاتهیین بۆ كۆكردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانیاریی به‌مه‌به‌ستی ناسینی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوبه‌ر خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات.
له‌م به‌شه‌دا جگه له میكانیزمه‌كان، شێوازی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و دژایه‌تیی ناتوندوتیژ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. ئه‌مانه‌ش بریتین له: ناڕه‌زایه‌تی، هاندان و بزواندن، پارێز له هاوكاری و تێقورتاندن. بێگومان ئه‌م شێوازگه‌له كارامه و سوودمه‌ندن بۆ به‌دیهێنانی چاكسازی و گۆڕانكاریی بنه‌مایی له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێ زه‌مینه‌ی چاكسازیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا بێته‌دی ئه‌وا پێویسته خه‌باتی ناتوندوتیژ له تیۆرییه‌وه بۆ كردار بگۆڕێت. بۆیه له‌كاتی گواستنه‌وه له تیۆرییه‌وه بۆ كردار پێویسته له چۆن به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر خه‌ڵك وێنایه‌كی دروستمان هه‌بێت. ئه‌م وێنایه یارمه‌تیمان ده‌دات ڕاست و دروست كاردانه‌وه بنوێنین و كاریگه‌ریی بخه‌ینه‌سه‌ر خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان. ئه‌م ناسینه كاریگه‌ریی یه‌گجار زۆر ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شێوازی خه‌باتی ناتوندوتیژ و ڕێگه‌كانی چه‌سپاندنی داخوازییه‌كان و گۆڕانكارییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا و ده‌ره‌نجام دروستبوونی هاوسه‌نگی له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكدا دروست ده‌كات.
■ له درێژه‌دا شرۆڤه‌ی میكانیزمه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:• گۆڕینی ڕوانگه
• قه‌بووڵكردن
• هه‌ڵپێچان (ناچاركردن)
• هه‌ڵوه‌شانه‌وه
■ گۆڕینی ڕوانگهئهو میكانیزم و پرۆسه‌یه كه به‌مه‌به‌ستی خولقاندنی بڕێك چاكسازی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات به‌كار دێت، ده‌رخه‌ری نییه‌ت و ئه‌نجامی شێوازگه‌لی ناتوندوتیژه له ئاسته جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتدا. (واته میكانیزمی خه‌بات، چوارچێوه و جه‌سته‌ی هه‌ڵگری شێوازه‌كانی خه‌باته).
زۆرجار ده‌سه‌ڵات به‌و ئه‌نجامه ده‌گات كه گۆیا قه‌بووڵكردنی هه‌ندێ له
داواكاری و پێویستییه‌كانی خه‌ڵك، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات
نییه و بۆیه ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵات بگۆڕدرێ، هه‌ندێجار ده‌ره‌نجامی
باشی به‌شوێنه‌وه‌یه |
زۆرجار ده‌سه‌ڵات به‌و ئه‌نجامه ده‌گات كه گۆیا قه‌بووڵكردنی هه‌ندێ له داواكاری و پێویستییه‌كانی خه‌ڵك، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات نییه و بۆیه ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵات بگۆڕدرێ، هه‌ندێجار ده‌ره‌نجامی باشی به‌شوێنه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌وه ڕازی ببێت كه هه‌ندێ خواست جێبه‌جێ بكا و سه‌رپشكی زیاتر بدات ئه‌وا گروپه خه‌باتكاره‌كان زیاتر ڕه‌وایی و ڕووخساری یاسایی و متمانه به‌ده‌ست ده‌هێنن. هه‌روه‌ها مه‌ترسی بۆ سه‌ر گروپ و لایه‌نه سیاسییه‌كان نزم ده‌كاته‌وه و هێزی خه‌باتكار بۆ كات و ساتی هه‌ستیار و قه‌یران ده‌پارێزێت. به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین ئه‌م شێوازه به‌هۆی گوشار و سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵات له ئاست و چینه‌كانی خواروویدا ناتوانێ به ته‌واوه‌تی ئه‌نجامی چاوه‌ڕوانكراو بپێكێت. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا هه‌ندێجاریش توانیویه‌تی ده‌ره‌نجامی باش ده‌سته‌به‌ر بكات.
بۆ وێنه:به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی برێمه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری وڵاته‌كه‌یان سه‌باره‌ت به وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئینگلیزی له فێرگه سه‌ره‌تاییه‌كاندا. پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1962.ز ئه‌رته‌ش ده‌سه‌ڵاتی له برێمه پاوانكرد، ژێنێراڵ نوین ڕایگه‌یاند زمانی ئینگلیزی چیتر له فێرگه‌كان ناوترێته‌وه، چوونكه ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیزمیی ئینگلیزمان به بیر دێنێته‌وه. ئه‌و كات زمانی ئینگلیزی وه‌ك زمانی دووهه‌می خه‌ڵكی برێمه ده‌ژمێردرا و به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵك به‌كاریان ده‌هێنا. به‌ڵام نیازی حوكوومه‌ت وابوو كه ئه‌یه‌ویست خه‌ڵك ده‌ستیان به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌گات چوون زیاتریان به زمانی ئینگلیزی بوو. له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵات له پشت دهمامهكی دژه كۆلۆنیالیزمییهوه ده‌یه‌ویست جۆرێك له سانسۆڕی زانیاریی جێگیر بكات. ته‌نانه‌ت سنوورداركردنی زمانی ئینگلیزی گه‌یشته زانكۆكانیش.
پاش تێپه‌ڕینی زیاتر له 20 ساڵ، ده‌سه‌ڵات به‌وه گه‌یشت كه سنوورداركردن و سانسۆڕ، هه‌ندێ دواهاتی نێگاتیڤی له بواری ئابووردا دروست كردووه، كه‌سانی خاوه‌ن سه‌رمایه چیتر سه‌رمایه‌گوزارییان نه‌ده‌كرد له كارگه و كۆمپانیاكاندا كه فرمانبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی نێوانی و به‌شی په‌یوه‌ندی نه‌یانده‌توانی به زمانی نێونه‌ته‌وه‌یی تیجاره‌ت و پیشه‌سازی قسه بكه‌ن. هه‌روه‌ها خوێندكاران چیتر نه‌یانده‌توانێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنن و ده‌رچووانی زانكۆی پزیشكیی شاری "ڕنگوون" هیچ چانس و بهختێكیان بۆ په‌یداكردنی ئیش و كار له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان نه‌بوو و نه‌یانده‌توانی له خولی نێونه‌ته‌وه‌یی پزیشكیشدا به‌شدار بن. هه‌ر بۆیه كاتێ ناوه‌ند و ئۆفیسه‌كانی تیجاره‌ت و پیشه‌سازی و چالاكییه‌كانی خه‌ڵك له پێناوی گه‌یشتن به دیموكراسی و گه‌شه‌دانی ده‌ستی پێكرد، ده‌سه‌ڵات به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت پێویسته ئه‌و داواكارییه‌ی خه‌ڵك كه په‌روه‌رده‌ی زمانی ئینگلیزی بوو قه‌بووڵ بكات، ئه‌مه بۆ خۆشی قازانجی هه‌بوو.
لێره‌دا به‌بیر دێنینه‌وه ئامانجی ستراتژیكیی به‌رنامه‌ی خه‌باتی ناتوندوتیژ، لاوازكردنی سه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاته، شێوازی گۆڕینی ڕوانگه و بۆچوون (بێ به‌كارهێنانی توندوتیژی) ده‌توانێ له پرۆسه‌ی لاوازكردن كاریگه‌ر ببێت. هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامانی ڕێكخراو و ناوه‌نده‌كان كه خه‌ڵك دژیان هه‌ستاون، تێیانبگه‌یه‌نن كه بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتكار ئه‌وان وه‌ك دوژمنی خۆیان نابینێ و ته‌نانه‌ت هاوكاری و پێشوازیشیان لێ ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتیك. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه بچه‌سپێ ئه‌وا هاوكاریی و یارمه‌تییه‌كان كارامه‌تر و كاریگه‌رتر ده‌بن و هه‌روه‌ها ئاماده ده‌بن بۆ قه‌بووڵكردنی ئه‌وه‌ی كه ئامانجی خه‌بات, به‌دیهێنانی هه‌ندێ چاكسازیی سیاسی و جه‌ماوه‌رییه.
سیاسه‌تی گۆڕینی ڕوانگه و بۆچوون، یه‌كه‌م میكانیزمی به‌هێزكردن و گه‌شه‌دانی خه‌باته له پێناوی ئامانجه دیموكراتیكه‌كاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر گرینگه ئه‌گه‌ر بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر بارودۆخی ژیان له حوكوومهتانی دیموكراتیك و حوكوومهتانی سه‌ره‌ڕۆ هه‌ڵسه‌نگێنن و به‌مجۆره سه‌باره‌ت به باشییه‌كانی دیموكراسی جه‌ماوه‌ر ئاگا بكه‌نه‌وه.
پشیتوانیی ڕسێنهیی و میدیایی له گه‌گرتن و مانگرتن، ڕێپێوان و خه‌باتی خه‌ڵك له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له بۆچوونی خه‌ڵكدا و وێنایه‌ك له داهاتوو ده‌نه‌خشێنێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ژیان له وڵاتی دیموكراتدا چه‌نده چێژ به‌خشه و گه‌یشتن به‌م ئامانجه له چ ڕێگه و ڕێبازێكه‌وه ده‌چه‌سپێت.
له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ به‌هێزترین گوشار بخه‌ینه سه‌ر ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆكان ئه‌وه بێ كه‌وا ده‌ژبه‌ران بوێر و چاونه‌ترس بن. بۆیه بوێریی دژبه‌ران ئه‌و بۆچوونه باوه ده‌سڕێته‌وه كه‌وا لایه‌نگرانی خه‌باتی ناتوندوتیژ كه‌سانی
له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ به‌هێزترین گوشار بخه‌ینه سه‌ر
ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆكان ئه‌وه بێ كه‌وا ده‌ژبه‌ران بوێر و چاونه‌ترس بن.
بۆیه بوێریی دژبه‌ران ئه‌و بۆچوونه باوه ده‌سڕێته‌وه كه‌وا لایه‌نگرانی
خه‌باتی ناتوندوتیژ كه‌سانی ترسنۆكن |
ترسنۆكن. وه‌ك چۆن سه‌ربازێك له به‌ره‌ی شه‌ڕدا دلێرانه شه‌ڕ ده‌كا و سوپاس و ستایشتی ده‌كه‌ن، بوێری و چاونه‌ترسیی كه‌سانێك له خه‌باتی ناتوندتیژدا دژ به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی به‌شدار ده‌بن جێی ستایشت و ڕێزه. زۆرجار كه جه‌ماوه‌ر له خه‌باتی ناتوندوتیژدا ئه‌شكه‌نجه و ڕه‌نج و ئازار ده‌چێژن ئه‌مه خۆی كاریگه‌ریی داده‌نێ له‌سه‌ر خه‌ڵكی دیكه و ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات. بۆیه نابێ بوێریی به گه‌ز و پێوه‌ری كۆن هه‌ڵسه‌نگێنین كه خوێنڕشتن و برینداربوونه به‌ڵكوو، قه‌بووڵی ئه‌نجامدانی كارێك به هه‌موو دواهاتهكانیهوه پێوه‌ری سه‌نگاندنی بوێرییه. بۆ نموونه: ئه‌وانه‌ی به‌یاننامه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌مریكایان له ساڵی 1776.ز واژۆ كرد كارێكی بوێرانه‌یان له هه‌مبه‌ر پاشای ئینگلیزدا ئه‌نجام دا.
له‌ڕاستیدا شێوازی خه‌بات و تێكۆشان، خه‌ڵك ناچار ده‌كات كاتێ چاو له خه‌باتی خه‌ڵك بۆ چه‌سپانی مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و حازرن له‌و پێناوه‌دا خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وجار له مرۆیی بوون و ڕاسته‌قینه‌بوونی خه‌بات تێده‌گه‌ن.
گۆڕینی ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازیی به كورتی وایه:
چاكسازی و گۆڕینی بۆچوونی ده‌سه‌ڵات كه به‌هۆی خه‌باتی ناتوندوتیژه‌وه به‌رهه‌مهاتووه، وا ده‌كات ده‌سه‌ڵات مل بدات به ئامانجه‌كانی خه‌ڵك و له‌وه بگا ئه‌وه كارێكی دروسته. ئه‌مه یه‌كێ له چوار میكانیزمی گۆڕین له شێوازه‌كانی خه‌باتی ناتوندوتیژه.
■ قهبووڵكردنبهگشتی قه‌بووڵكردن به‌مجۆره پێناسه ده‌كرێت:
سیاسه‌تی قه‌بووڵكردن یه‌كێ له میكانیزمه‌كانی چاكسازی و گۆڕینه له خه‌باتی ناتوندوتیژدا. ئه‌مه‌ش له كاتێكا ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و لاوازی و له ناو چوون ده‌ڕوات و، هێشتا چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ندێ سه‌رپشك به خه‌ڵك و گروپه تێكۆشه‌ره‌كان بدات و خواست و داواكارییه‌كانیان قه‌بووڵ بكات، بۆیه به‌مجۆره پێشگری بكات له ڕووخانی خۆی.
كاتێ داواكاری و خواسته‌كان قه‌بووڵ ده‌كرێ، بۆچوون و ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوه‌تی نه‌گۆڕاوه و هه‌موو مه‌رجێكی قه‌بووڵ نه‌كردووه به‌ڵكوو، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ پووه‌ن و پشك بدات و خۆی له توندوتیژیی بپارێزێ كه ئه‌گه‌ر هه‌بێ ڕه‌وتی خه‌بات به‌رده‌وام ده‌كات ده‌توانێ بمێنێته‌وه ئه‌مه‌ش له باتی ئه‌وه‌ی ته‌سلیم ببێ یا ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت.
سه‌رجه‌م هۆكاره‌كان كه هۆی قه‌بووڵكردنی داخوازییهكانن ئه‌گه‌ر قه‌بووڵ نه‌كرێ ڕه‌نگه ببن به هۆكارگه‌لێك بۆ گۆڕین، ناچاركردن (ناتوندوتیژ) یا هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ڕووخانی سیستم و ڕژێم.
هه‌ندێجار ده‌سه‌ڵات كاتێ مه‌رجه‌كانی خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی چاكسازی قه‌بووڵ ده‌كات نه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئیمانی به بواره باش و جه‌ماوه‌رییه‌كانی چاكسازی و ڕه‌چاوكردنی دادوه‌ریی و ئینساف هه‌یه به‌ڵكوو، ئامانجی سه‌ره‌كی پێشیگرتن له گرژی و پێكدادانی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌هێشتنی گوشار و بهرهگرتنی وڵاتانی جیهان و كۆمه‌ڵگه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆی، هێوركردنه‌وه‌ی شارومه‌ندان به‌و به‌ڵگه‌یه كه ملداوه بۆ داواكاری و خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنانه به كێشه‌كان پێش له‌وه دژبه‌رانی بیانه‌وه‌ێ كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن.
كاتێ ده‌سه‌ڵات به‌هۆی گوشار و زه‌ختی خه‌ڵك مل بۆ چاكسازی ده‌دا، به‌ڕوواڵه‌ت وا پیشان ده‌دات ئه‌و چاكسازییانه هیچ دژایه‌تییه‌كی ده‌گه‌ڵ ڕێبازه‌كانی ئه‌ودا نییه و ئاماژه به لاوازبوونی نییه، ئه‌مه‌ش له كاتێكا ده‌سه‌ڵات و هێزه‌كه‌ی له كێشهوبهرهدایه و له ڕابوونی هه‌ستی دادخوازانه‌ی خه‌ڵك ده‌ترسێت. ئهمڕۆكانه هه‌موومان شایهتهحاڵی ئه‌وه‌یه‌ن به‌شێك له وڵاتانی سه‌ڕه‌ڕۆ و دیكتاتۆری جیهان له هه‌مبه‌ر داخوازییه‌كانی خه‌ڵكدا مل كه‌چ ئه‌كه‌ن. جاروبار وڵاتی برێمه و چین كاتێ به‌رپرسانی باڵای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن هه‌ندێ زیندانیی سیاسی ئازاد ده‌كه‌ن و وا پیشان ده‌ده‌ن ئه‌یانه‌وێ چاكسازیی سیاسی بكه‌ن. یا جاروبار وڵاتی ئیسراییل بۆ خۆده‌ربازكردن له گوشاری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی وه‌ك مرۆڤدۆست و ئاشتیخواز پیشان ده‌دات. له ڕاستیدا هه‌مووی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه كاتێ چاكسازییه‌كی له‌و جۆره ده‌كه‌ن زۆر تووڕه ده‌بن و هه‌موو هه‌وڵێكیان له پێناوی وه‌ك خۆی ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانه. ته‌نانه‌ت كاتێ چكۆله‌ترین چاكسازی ده‌كه‌ن له هه‌زار و یه‌ك ڕوانگه‌وه تاوتوێی ده‌كه‌ن و ئه‌وجار به‌وردی و به كه‌مترین مه‌ترسیی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م