ده‌سپێک l مقالات l هه‌واڵ l به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌یاندن l سکرتێری گشتی l چاوپێکه‌وتن و وتووێژ l چاند و هونه‌ر l به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و l برنامه‌ و اساسنامه
هه‌وڵ
سەرکردایەتی کۆمەڵە سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کرد
14 / 12 / 2020

ڕۆژی دووشەمە ڕێککەوتی ١٢/١٥/٢٠٢٠ سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کرد.

هەیئەتی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستیی بەڕێز عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی، سەردانی یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە لایەن سەرکردایەتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستیی بەڕێز عوسمان جەعفەری، سکرتێری گشتی بە گەرمی پێشوازی کران.

ئامانجی دیداری سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکێتیی دیموکراتی کوردستان تازە کردنەوەی دیدار و پەیوەندییەکان و شرۆڤەی بارودۆخی ناوچەکە و ئێران بە گشتی و هەروەها دۆخی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و تایبەت ڕەوشی کوردستان بوو.

لەو دیدارەدا هەردوو لایەن بیر و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە دۆخی هەنووکەیی و داهاتوی ڕووداوەکان دەربڕی و بیروڕای خۆیان ئاڵووگۆڕ کرد .

تەوەرێکی تری ئەم دیدارە، سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان هەردوو لایەن بوو، کە بە بیر هێنانەوەی مێژووی پەیوەندییەکانی ڕابردووی نێوان هەردوولا و هاوکارییەکانی نێوانیان، خوازیاری بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان بوون.




ژماره 62
بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتییه، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ده‌ریده‌کات‌
01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12
هه‌وڵ
دیداری سەرکردایەتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان و بۆردی پەیوەندییە کوردستانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکات
مافی کۆپی کردن پارێزراوه‌ بۆ سایتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان 2009 ده‌سپێک l هه‌واڵ l بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سم l کۆمیته‌کان l خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ l ئه‌رشیف l ڤیدیۆ l په‌یوه‌ندی